لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم پەترۆس 1:3-7

دووەم پەترۆس 1:3-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خۆشه‌ویستان، ئه‌مه‌ دووه‌مین په‌یامه‌‌ بۆتان ده‌نووسم، تیایاندا به‌ یادتان ده‌هێنمه‌وه‌ تاكو هزری پاكتان بوروژێنم، تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كان و ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌ر و ئێمه‌ی په‌یامبه‌رانتان بێنه‌وه‌ یادتان. یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ بزانن: له‌ ڕۆژانی كۆتاییدا كه‌سانێكی گاڵته‌جاڕ دێن، دوای هه‌وه‌سه‌كانیان ده‌كه‌ون، ده‌ڵێن: “كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ چونكه‌ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌ كۆنه‌وه‌ مردوون، له‌ سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه‌ هه‌موو شتێک وه‌ک خۆیه‌تی”. چونكه‌ به‌ خواستی خۆیان ئه‌مه‌یان لێ دیار نیه‌: كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ وشه‌ی خودا ئاسمانان هه‌بووه‌، زه‌ویش له‌ ئاو و به‌ ئاو په‌یدا بووه‌، به‌هۆی ئه‌م ئاوه‌ش له‌و كات جیهان ئاوی لێ هه‌ستا و له‌ناوچوو. به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به‌ هه‌مان وشه‌ بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون.

دووەم پەترۆس 1:3-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

خۆشەویستان، ئەمە دووەمین نامەیە بۆتان دەنووسم، تێیاندا بە یادتان دەهێنمەوە تاکو بیری پاکتان بوروژێنم، هەروەها تاکو وتەکانی پێغەمبەرە پیرۆزەکان بێنەوە یادتان، هەروەها ڕاسپاردەی مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕزگارکەرمان کە لە ڕێگەی نێردراوانتان دراون. پێش هەموو شتێک پێویستە ئەوە بزانن کە لە کۆتایی زەمانەدا خەڵکی گاڵتەجاڕ دێن و گاڵتە دەکەن، دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون، دەڵێن: «کوانێ بەڵێنی هاتنەوەی؟ لەو کاتەوەی باوباپیرانمان مردوون، لە سەرەتای بەدیهێنانەوە هەموو شتێک وەک خۆیەتی.» بە ئەنقەست ئەوە پشتگوێ دەخەن کە لە کۆنەوە بە فەرمایشتی خودا ئاسمان دروست بووە و زەویش لە ئاو و بە ئاوەوە پەیدابووە. هەروەها بەهۆی ئەم ئاوەشەوە بوو کە جیهانی ئەو کات ژێر ئاو کەوت و لەناوچوو. بەڵام زەوی و ئاسمانی ئێستا بە هەمان فەرمایشت بۆ ئاگر هەڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە و لەناوچوونی خراپەکاران پارێزراون.