دووەم پەترۆس 20:2-22
دووەم پەترۆس 20:2-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌گه‌ر له گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت. چونكه باشتر بوو ڕێگای خوداناسییان نه‌ناسیبایه، له‌وه‌ی ناسییان و دوایی له‌و ڕاسپارده پارسایهی پێیان درا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. ئه‌و په‌نده ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه نێو چڵپاو”.
دووەم پەترۆس 20:2-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر بەهۆی ناسینی ڕزگارکەرمان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لە گڵاوی جیهان هەڵاتبن، بەڵام دیسان لەو گڵاوییە بئاڵێنەوە و بەسەریاندا زاڵ بێت، ئەو کاتە کۆتای‌یان لە سەرەتایان خراپتر دەبێت، چونکە باشتر بوو ڕێگای ڕاستودروستییان نەناسیبووایە، لەوەی ناسییان و دوایی لەو ڕاسپاردە پیرۆزەی پێیان درا هەڵگەڕانەوە. ئەو پەندە ڕاستەیان لەسەر دەچەسپێت: ﴿سەگ گەڕایەوە سەر ڕشانەوەکەی،﴾ هەروەها: «بەرازی شوشتراو گەڕایەوە ناو چڵپاو.»