دووەم پەترۆس 17:2-19
دووەم پەترۆس 17:2-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه چاڵاوی بێ ئاون، هه‌ورن به ڕه‌شه‌با ده‌هاژوورێن، تا هه‌تایه ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه. چونكه كه به قسه‌ی گه‌وره و به‌تاڵ ده‌دووێن، به هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته له به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه تازه هه‌ڵاتوون له ده‌ست ئه‌وانه‌ی له گومڕاییدا ده‌ژیان. به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه به‌سه‌ریدا زاڵ بێت!
هاوبەشی بکە
دووەم پەترۆس 2 بخوێنەوەدووەم پەترۆس 17:2-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانە کانی بێ ئاون، هەورن بە گەردەلوول دەبردرێن، ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. چونکە کە بە قسەی گەورە و پووچ دەدوێن، بە ئارەزووەکانی سروشتی دنیایی و بە بەڕەڵایی، ئەوانە هەڵدەخەڵەتێنن کە تازە هەڵاتوون لە دەست ئەو کەسانەی لە گومڕاییدا دەژین. بەڵێنی ئازادییان پێدەدەن، کەچی خۆیان کۆیلەی گەندەڵین، چونکە مرۆڤ کۆیلەی هەر شتێکە بەسەریدا زاڵ بێت.
هاوبەشی بکە
دووەم پەترۆس 2 بخوێنەوە