دووەم یۆحەنا 1:1-4
دووەم یۆحەنا 1:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیره‌كه، بۆ خانمه بژارده‌كه و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه له ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن، له‌پێناوی ئه‌و ڕه‌وایه‌ی تیاماندا جێگیر ده‌بێت و تاهه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت له خودای باوک و په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی باوک، به ڕه‌وا و خۆشویستنه‌وه. زۆر دڵخۆش بووم كه بینیم هه‌ندێک له ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین.
دووەم یۆحەنا 1:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پیرەکەوە، بۆ خانمی هەڵبژێردراو و بۆ منداڵانیشی کە لە ڕاستیدا خۆشمدەوێن، نەک تەنها من، بەڵکو هەموو ئەوانەی ڕاستی دەناسن، لەبەر ئەو ڕاستییەی تیاماندا نیشتەجێ دەبێت و هەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت: با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتیمان لە خودای باوک و عیسای مەسیحی کوڕی باوکەوە لەگەڵ بێت، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە. زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین.