دووەم کۆرنسۆس 7:9-11 - Compare All Versions
دووەم کۆرنسۆس 7:9-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
با هه‌ریه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت. خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. وه‌ک نووسراوه: {به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه} . جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 7:9-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت. خودا‌ش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باش‌دا سەرڕێژ بن. وەک نووسراوە: ﴿بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.﴾ جا ئەو خودایەی تۆ‌و بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە.