لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 6:9-9 - Compare All Versions

دووەم کۆرنسۆس 6:9-9 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ داڕشت بچێنێ به‌ داڕشت ده‌دروێته‌وه‌. با هه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به‌ دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه‌ به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت. خوداش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له‌ هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له‌ هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. وه‌ک نووسراوه‌: {به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه‌، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌} .

دووەم کۆرنسۆس 6:9-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەمەش بزانن: «ئەوەی کەم بچێنێت کەم دەدروێتەوە، ئەوەی بە دڵفراوانی بچێنێ بە دڵفراوانی دەدروێتەوە.» با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت. خوداش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باشدا سەرڕێژ بن. وەک نووسراوە: ﴿بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.﴾

هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 9 KSS