دووەم کۆرنسۆس 7:8-15
دووەم کۆرنسۆس 7:8-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام وه‌ک له هه‌موو شتێک زیاد ده‌كه‌ن: له باوه‌ڕ، له قسه‌كردن، له زانین، له هه‌موو كۆششێک، له خۆشویستنتان بۆ ئێمه، ئاوا له‌م به‌خششه‌ش زیاد بكه‌ن. وه‌ک فه‌رمان نادوێم، به‌ڵكو سه‌رڕاستیی خۆشویستنتان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆششی كه‌سانی دیكه تاقی ده‌كه‌مه‌وه. چونكه به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده، له پێناوی ئێوه‌دا بووه هه‌ژار، تا ئێوه به هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن. له‌مه‌شدا بۆچوونێک ده‌ده‌م، چونكه ئه‌مه سوودمه‌نده بۆتان. ئێوه پار ده‌ستتان پێكرد ببه‌خشن، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌تان كردووه، به‌ڵكو خواستوشتانه. به‌ڵام ئێستا كاره‌كه‌ش ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ک چالاكی بۆ خواست بوو، ئاوا ته‌واوكردنیش به خواستی خۆتانه. چونكه ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه خه‌ڵكی دیكه بحه‌سێنه‌وه و فشارم له‌سه‌ر ئێوه بێت، به‌ڵكو به یه‌كسانی. له كاتی ئێستادا با لێڕژانتان بۆ نه‌بوونییان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێڕژانیان بۆ نه‌بوونیتان بێت، ئینجا ببێته یه‌كسانی. وه‌ک نووسراوه: “ئه‌وه‌ی زۆری كۆ كرده‌وه لێی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش كه‌می كۆ كرده‌وه كه‌متر نه‌بوو”.
دووەم کۆرنسۆس 7:8-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام وەک چۆن لە هەموو شتێکدا زیادتان کردووە، لە باوەڕ، لە قسەکردن، لە زانیاری، لە هەموو کۆششێک، لە خۆشەویستیتان بۆ ئێمە، ئاوا لەم نیعمەتەی بەخشینیشدا زیاد بکەن. ئەمەتان وەک فەرمانێک پێ ناڵێم، بەڵکو بە بەراورد لەگەڵ پەرۆشی کەسانی دیکە، ڕاستەقینەیی خۆشەویستیتان تاقی دەکەمەوە. نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەزانن، هەرچەندە دەوڵەمەند بوو، لە پێناوی ئێوەدا بووە هەژار، بۆ ئەوەی ئێوە بە هەژاریی ئەو دەوڵەمەند بن. لەمەشدا بیروڕای خۆمتان پێ دەڵێم، چونکە ئەمە بەسوودە بۆتان: ئێوە پار دەستتان بە بەخشین کرد، نەک تەنها ئەمەتان کردووە، بەڵکو ئارەزووشتان دەکرد کە ئەنجامی بدەن. ئێستا کارەکە تەواو بکەن، هەروەک پەرۆشی خواستی بوون، ئاوا تەواوکردنیش بە خواستی خۆتانە، چونکە ئەگەر پەرۆشی هەبێت، ئەوا خودا بەگوێرەی ئەوەی کە کەسەکە هەیەتی پەسەندی دەکات، نەک بەگوێرەی ئەوەی نییەتی. مەبەستم ئەوە نییە خەڵکی دیکە بحەسێنەوە و فشارم لەسەر ئێوە بێت، بەڵکو بە یەکسانی. لە کاتی ئێستادا با پڕیی ئێوە کەموکوڕی ئەوان پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پڕیی ئەوانیش کەموکوڕی ئێوە پڕ بکاتەوە، تاکو یەکسان ببێت. وەک نووسراوە: ﴿نە ئەوەی زۆری کۆکردووەتەوە زیادی کردووە و نە ئەوەی کەمی کۆکردووەتەوە کەمی کردووە.﴾