دووەم کۆرنسۆس 1:8-8 - Compare All Versions
دووەم کۆرنسۆس 1:8-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
برایان، حه‌زده‌كه‌ین به‌خششی خودا بزانن كه دراوه‌ته وارگه‌كانی ماقیدۆنیا. له ئه‌زموونی توندی ته‌نگانه خۆشییان لێ ڕژا و هه‌ژاری سه‌ختیان لێ ڕژایه‌وه بۆ دڵفراونی ده‌وڵه‌مه‌ندییان. گه‌واهیی ده‌ده‌م كه له خۆیانه‌وه به‌گوێره‌ی توانا و له سه‌رووی توانا به‌خشییان. لێمان پاڕانه‌وه و زۆر تكایان كرد تاكو به‌خشش و به‌شداربوون له ڕاژه‌ی پارسا‌كان وه‌ربگرین. نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار خۆیان دایه په‌روه‌ردگار ئینجا ئێمه، به خواستی خودا، تاكو تكامان له تتوس كرد كه ئه‌م به‌خششه‌ی له‌لاتان ده‌ستی پێكردووه ته‌واوی بكات. به‌ڵام وه‌ک له هه‌موو شتێک زیاد ده‌كه‌ن: له باوه‌ڕ، له قسه‌كردن، له زانین، له هه‌موو كۆششێک، له خۆشویستنتان بۆ ئێمه، ئاوا له‌م به‌خششه‌ش زیاد بكه‌ن. وه‌ک فه‌رمان نادوێم، به‌ڵكو سه‌رڕاستیی خۆشویستنتان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆششی كه‌سانی دیكه تاقی ده‌كه‌مه‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 1:8-8 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئێستاش خوشکان، برایان، حەز دەکەین نیعمەتی خودا بزانن کە دراوەتە کڵێساکانی مەکدۆنیا. ئەوان لە تەنگانەیەکی زۆر گەورەدا بوون، بەڵام ژیانیان پڕ بوو لە خۆشی، لەگەڵ ئەوەی زۆر هەژار بوون، بەڵام دڵفراوان و بەخشندە بوون. شایەتی دەدەم کە بەگوێرەی توانای خۆیان و تەنانەت لە سەرووی توانای خۆشیانەوە بەخشینیان داوە، دەستپێشخەرییان کرد و زۆر لێمان پاڕانەوە تاکو نیعمەتی بەشداربوون لە خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا وەربگرن. زیاتریان کرد لەوەی ئێمە چاوەڕێمان دەکرد لێیان، چونکە سەرەتا خۆیان پێشکەشی عیسای خاوەن شکۆ کرد، ئینجا بە خواستی خودا خۆیان پێشکەشی ئێمە کرد. ئەوە بوو تکامان لە تیتۆس کرد کە ئەم نیعمەتەی لەلاتان دەستی پێکردووە تەواوی بکات. بەڵام وەک چۆن لە هەموو شتێکدا زیادتان کردووە، لە باوەڕ، لە قسەکردن، لە زانیاری، لە هەموو کۆششێک، لە خۆشەویستیتان بۆ ئێمە، ئاوا لەم نیعمەتەی بەخشینیشدا زیاد بکەن. ئەمەتان وەک فەرمانێک پێ ناڵێم، بەڵکو بە بەراورد لەگەڵ پەرۆشی کەسانی دیکە، ڕاستەقینەیی خۆشەویستیتان تاقی دەکەمەوە.