دووەم کۆرنسۆس 1:8-4
دووەم کۆرنسۆس 1:8-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، حه‌زده‌كه‌ین به‌خششی خودا بزانن كه دراوه‌ته وارگه‌كانی ماقیدۆنیا. له ئه‌زموونی توندی ته‌نگانه خۆشییان لێ ڕژا و هه‌ژاری سه‌ختیان لێ ڕژایه‌وه بۆ دڵفراونی ده‌وڵه‌مه‌ندییان. گه‌واهیی ده‌ده‌م كه له خۆیانه‌وه به‌گوێره‌ی توانا و له سه‌رووی توانا به‌خشییان. لێمان پاڕانه‌وه و زۆر تكایان كرد تاكو به‌خشش و به‌شداربوون له ڕاژه‌ی پارسا‌كان وه‌ربگرین.
دووەم کۆرنسۆس 1:8-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستاش خوشکان، برایان، حەز دەکەین نیعمەتی خودا بزانن کە دراوەتە کڵێساکانی مەکدۆنیا. ئەوان لە تەنگانەیەکی زۆر گەورەدا بوون، بەڵام ژیانیان پڕ بوو لە خۆشی، لەگەڵ ئەوەی زۆر هەژار بوون، بەڵام دڵفراوان و بەخشندە بوون. شایەتی دەدەم کە بەگوێرەی توانای خۆیان و تەنانەت لە سەرووی توانای خۆشیانەوە بەخشینیان داوە، دەستپێشخەرییان کرد و زۆر لێمان پاڕانەوە تاکو نیعمەتی بەشداربوون لە خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا وەربگرن.