دووەم کۆرنسۆس 1:7-4
دووەم کۆرنسۆس 1:7-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه، با خۆمان له هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه، له ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین. دڵتان بۆمان بكه‌نه‌وه. سته‌ممان له كه‌س نه‌كردووه، كه‌سمان گه‌نده‌ڵ نه‌كردووه، چڵێسیمان به‌كه‌س نه‌بردووه. ئه‌مه ناڵێم تا تاوانبارتان بكه‌م، چونكه پێشتر وتوومه كه ئێوه له دڵماندان، تا له‌گه‌ڵتان بمرین و له‌گه‌ڵتان بژین. زۆر متمانه‌م پێتان هه‌یه، زۆر شانازیشتان پێوه ده‌كه‌م، له هه‌موو ته‌نگانه‌كانماندا پڕبووم له دڵنه‌وایی و شادییه‌كی زۆر.
دووەم کۆرنسۆس 1:7-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆشەویستان، لەبەر ئەوەی ئەم بەڵێنانەمان هەیە، با خۆمان لە هەموو گڵاوییەکی جەستە و ڕۆح پاک بکەینەوە، لە ترسی خودا پیرۆزی تەواو بکەین. دڵتان بۆمان بکەنەوە. ستەممان لە کەس نەکردووە، ڕەوشتی کەسمان تێک نەداوە، کەسمان بۆ ڕووتاندنەوە بەکارنەهێناوە. ئەمە ناڵێم بۆ ئەوەی تاوانبارتان بکەم، چونکە پێشتر گوتوومە کە ئێوە لە دڵماندان بە ڕادەیەک کە ئامادەین لەگەڵتان بمرین و لەگەڵتان بژین. متمانەیەکی زۆرم پێتان هەیە و زۆر شانازیشتان پێوە دەکەم، لە هەموو تەنگانەکانماندا پڕبووم لە دڵنەوایی و خۆشییەکی لە ڕادەبەدەر.