لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 14:6-18

دووەم کۆرنسۆس 14:6-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان له‌ ژێر یه‌ک نیردا مه‌بن، چونكه‌ چ تێكه‌ڵاویه‌ک له‌نێوان بێتاوانی و تاواندا هه‌یه‌؟ یاخود چ هاوبه‌شییه‌ک له‌نێوان تاریكی و ڕووناكیدا هه‌یه‌؟ چ ڕێككه‌وتنێک له‌نێوان مه‌سیح و بلیاعلدا هه‌یه‌؟ یان باوه‌ڕدار چ پشكێكی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕدا هه‌یه‌؟ په‌رستگای خوداش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه‌؟ چونكه‌ ئێوه‌ په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من} . {بۆیه‌ له‌ناوه‌ڕاستیان ده‌رچن و لێیان جیا ببنه‌وه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. ده‌ست مه‌ده‌نه‌ هیچ گڵاوێک، ئینجا په‌سه‌ندتان ده‌كه‌م} . {من ده‌بمه‌ باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچم، ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا ده‌یڵێت} .