دووەم کۆرنسۆس 11:6-18
دووەم کۆرنسۆس 11:6-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی قۆرنتێییه‌كان، زارمان بۆتان كراوه‌یه و دڵمان فراوانه. ته‌نگاوبوونتان به‌هۆی ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو له هه‌ناوی خۆتانه‌وه‌یه. به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم، وه‌ک بۆ ڕۆڵه‌كانم ده‌دوێم، ئێوه‌ش دڵتان بكه‌نه‌وه! له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان له ژێر یه‌ک نیردا مه‌بن، چونكه چ تێكه‌ڵاویه‌ک له‌نێوان بێتاوانی و تاواندا هه‌یه؟ یاخود چ هاوبه‌شییه‌ک له‌نێوان تاریكی و ڕووناكی‌دا هه‌یه؟ چ ڕێككه‌وتنێک له‌نێوان مه‌سیح و بلیاعلدا هه‌یه؟ یان باوه‌ڕدار چ پشكێكی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕدا هه‌یه؟ په‌رستگای خودا‌ش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه؟ چونكه ئێوه په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی من} . {بۆیه له‌ناوه‌ڕاستیان ده‌رچن و لێیان جیا ببنه‌وه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. ده‌ست مه‌ده‌نه هیچ گڵاوێک، ئینجا په‌سه‌ندتان ده‌كه‌م} . {من ده‌بمه باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه كوڕ و كچم، ئه‌مه په‌روه‌ردگاری هه‌ره به توانا ده‌یڵێت} .
دووەم کۆرنسۆس 11:6-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە. ئێمە هەست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، بەڵکو ئێوە لە ئێمەی دەستێنن. ئەمە ئاڵوگۆرکارییە، وەک بۆ منداڵانم دەدوێم، ئێوەش دڵتان بکەنەوە. لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟ چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟ پەرستگای خودا‌ش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی: ﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و لەگەڵیان دەڕۆم، دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾ ﴿یەزدان دەفەرموێ: لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و بەجێیان بهێڵن. دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن، ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾ ﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت: من دەبمە باوکی ئێوە و ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾