دووەم کۆرنسۆس 8:5-11
دووەم کۆرنسۆس 8:5-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر دڵنیاین و به باشتری ده‌زانین، له له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین. بۆیه ئامانجی به‌رزمان داده‌نێین، ئه‌گه‌ر له له‌شدا نیشته‌جێ بین یان دوور بین، ئه‌و لێمان ڕازی بێت. چونكه ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه یاخود خراپ. بۆیه كه ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ناسین، قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی ده‌هێنین. بۆ خودا‌ش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش ده‌ركه‌وتوو بین.
دووەم کۆرنسۆس 8:5-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر دڵنیاین و بە باشتری دەزانین کە لە جەستە دوور بکەوینەوە و لەلای عیسای خاوەن شکۆ نیشتەجێ بین. بۆیە ئامانجی بەرزمان ڕازیکردنی خودا دەبێت، جا ئیتر لە جەستەدا نیشتەجێ بین یان دوور بین لێی، چونکە دەبێت هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی مەسیح دەربکەوین، تاکو هەریەکە بۆ ئەو شتانەی بەهۆی جەستەوە کردوویەتی شایستەیی خۆی وەربگرێت، جا باش بێت یان خراپ. لەبەر ئەوەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ لە دڵمانە، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین خەڵکی قایل بکەین. بۆ خودا‌ش دەرکەوتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوەش بە تەواوی دەربکەوین.