دووەم کۆرنسۆس 5:5-8
دووەم کۆرنسۆس 5:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام خودایه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه دروستكردووه، ئه‌ویش وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی پێمان داوه. كه‌واته هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه له له‌شدا نیشته‌جێین، له په‌روه‌ردگار دوورین. چونكه به باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به بینراو. ئیتر دڵنیاین و به باشتری ده‌زانین، له له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 5 بخوێنەوەدووەم کۆرنسۆس 5:5-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودایە ئەوەی ئێمەی بە تایبەت بۆ ئەمە دروستکردووە، ئەویش وەک پێشەکی ڕۆحی پیرۆزی پێمان داوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت. بۆیە هەموو کات دڵنیاین و دەزانین کە هەتا لە جەستەدا نیشتەجێ بین، لە عیسای خاوەن شکۆ دوورین، چونکە بە باوەڕ دەڕۆین نەک بە بینراو. ئیتر دڵنیاین و بە باشتری دەزانین کە لە جەستە دوور بکەوینەوە و لەلای عیسای خاوەن شکۆ نیشتەجێ بین.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 5 بخوێنەوە