دووەم کۆرنسۆس 11:5-15
دووەم کۆرنسۆس 11:5-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كه ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ناسین، قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی ده‌هێنین. بۆ خودا‌ش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش ده‌ركه‌وتوو بین. دیسان لای ئێوه ستایشی خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكتان ده‌ده‌ینێ شانازیمان پێ بكه‌ن، تاكو بتوانن وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه شانازی به ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن نه‌ک به دڵ. چونكه ئه‌گه‌ر مێشكمان تێكچووبێت، بۆ خودایه، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ند بین، له‌به‌ر ئێوه‌یه. چونكه خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین یه‌كێک له جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن. ئه‌و له‌جیاتی هه‌مووان مرد تاكو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناویان مرد و هه‌ستایه‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 11:5-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ لە دڵمانە، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین خەڵکی قایل بکەین. بۆ خودا‌ش دەرکەوتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوەش بە تەواوی دەربکەوین. ئێمە نامانەوێ جارێکی دیکە لە لای ئێوە بەخۆماندا هەڵبدەین، بەڵکو دەرفەتێکتان دەدەینێ شانازیمان پێوە بکەن، تاکو بتوانن وەڵامی ئەوانە بدەنەوە کە شانازی بە ڕواڵەتەوە دەکەن، نەک بە دڵ. ئەگەر مێشکمان تێکچووبێت، لەبەر خودایە، ئەگەر هۆشمەند بین، لەبەر ئێوەیە. خۆشەویستی مەسیح دیلی کردووین، چونکە دڵنیاین لەوەی کە یەکێک لە جیاتی هەموو خەڵک مرد، بۆیە هەموو خەڵک مردن. ئەو لەبری هەمووان مرد تاکو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نەژین، بەڵکو بۆ ئەو کەسەی لە پێناویان مرد و هەستایەوە.