دووەم کۆرنسۆس 13:4-15
دووەم کۆرنسۆس 13:4-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد} ، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین. ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه، ئێمه‌ش به ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته به‌رده‌می خۆی. چونكه هه‌موو شته‌كان له پێناوی ئێوه‌یه، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.
دووەم کۆرنسۆس 13:4-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە هەمان ڕۆحی باوەڕمان هەیە، بەگوێرەی نووسراو: ﴿باوەڕم هەبوو، بۆیە قسەم کرد.﴾ ئێمەش باوەڕمان هەیە بۆیە قسە دەکەین. دەزانین ئەوەی عیسای خاوەن شکۆی هەستاندەوە ئێمەش لەگەڵ عیسادا هەڵدەستێنێتەوە، لەگەڵ ئێوەش دەمانباتە بەردەمی خۆی. هەموو ئەم ئازار چێژتنە لە پێناوی ئێوەیە، تاکو ئەو نیعمەتەی کە ئێستا دەگاتە خەڵکێکی زیاتر ببێتە مایەی زیادکردنی سوپاسگوزاری بۆ شکۆمەندی خودا.