دووەم کۆرنسۆس 11:4-14
دووەم کۆرنسۆس 11:4-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه له پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت. كه‌واته مه‌رگ له ئێمه‌دا كارده‌كات، به‌ڵام ژیان له ئێوه‌دا. كه هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد} ، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین. ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه، ئێمه‌ش به ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته به‌رده‌می خۆی.
دووەم کۆرنسۆس 11:4-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە ئێمەی زیندوو هەردەم لە پێناوی عیسا دەدرێینە دەست مردن، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەی مردوومان دەربکەوێت. کەواتە مردن لە ئێمەدا کار دەکات، بەڵام ژیان لە ئێوەدا. کە هەمان ڕۆحی باوەڕمان هەیە، بەگوێرەی نووسراو: ﴿باوەڕم هەبوو، بۆیە قسەم کرد.﴾ ئێمەش باوەڕمان هەیە بۆیە قسە دەکەین. دەزانین ئەوەی عیسای خاوەن شکۆی هەستاندەوە ئێمەش لەگەڵ عیسادا هەڵدەستێنێتەوە، لەگەڵ ئێوەش دەمانباتە بەردەمی خۆی.