لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 7:3-13

دووەم کۆرنسۆس 7:3-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به‌ پیت له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه‌ به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه‌ له‌ناوچووه‌، ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ ڕاژه‌ی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت؟ شكۆداركراویش له‌ به‌راورد به‌ شكۆی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناوچوو له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا ده‌بێت! چونكه‌ هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه‌، زۆر به‌ ئاشكرا ده‌جوڵێینه‌وه‌، نه‌ک وه‌ک مووشێ كه‌ پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ته‌ماشای پایانی له‌ناوچوو نه‌كه‌ن.