دووەم کۆرنسۆس 1:2-5
دووەم کۆرنسۆس 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر ئه‌مه له‌لایه‌ن خۆمه‌وه بڕیارم دا له خه‌مباریدا نه‌یه‌مه‌وه لاتان. چونكه ئه‌گه‌ر من خه‌مبارتان بكه‌م، كێ دڵشادم ده‌كات، جگه له ئێوه كه خه‌مبارم كردوون؟ بۆم نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ هاتم خه‌مبار نه‌بم له‌وانه‌ی پێویسته پێیان شادبم. له هه‌مووتان دڵنیام، كه‌وا شادی من هی هه‌مووتانه. چونكه له خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌وه به فرمێسكی زۆره‌وه بۆم نووسین، نه‌ک خه‌مبار بن، به‌ڵكو تا بزانن خۆشویستنم بۆ ئێوه چه‌ند قووڵه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بووه هۆی خه‌مباری، ئه‌وا ته‌نها منی خه‌مبار نه‌كردووه، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مووتانی خه‌مبار كردووه، ئه‌گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێت.
دووەم کۆرنسۆس 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە بڕیارم دا دیدارێکی دیکەی پڕ لە خەم و ئازارم لەگەڵ ئێوەدا نەبێت، چونکە ئەگەر من خەمبارتان بکەم، کێ دڵشادم دەکات، جگە لە ئێوە کە خەمبارم کردوون؟ بۆم نووسین، بۆ ئەوەی کاتێک هاتم بەهۆی ئەوانەوە خەمبار نەبم کە پێویستە پێیان شادبم. لە هەمووتان دڵنیام، کە شادی من هی هەمووتانە. لە تەنگانەیەکی زۆر و دڵتەنگییەوە بە فرمێسکی زۆرەوە بۆم نووسین، نەوەک خەمبار بن، بەڵکو تاکو بزانن خۆشەویستیم بۆ ئێوە چەند قووڵە. بەڵام ئەگەر یەکێک بووەتە هۆی خەمباری، ئەوا تەنها منی خەمبار نەکردووە، بەڵکو هەتا ڕادەیەک هەمووتانی خەمبار کردووە، ئەگەر زیادەڕۆییم نەکردبێت.