دووەم کۆرنسۆس 3:13-5
دووەم کۆرنسۆس 3:13-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێوه داوای به‌ڵگه ده‌كه‌ن كه‌وا مه‌سیح له مندا ده‌دوێت. كه بۆتان لاواز نییه، به‌ڵكو له‌نێوتاندا به‌هێزه. چونكه هه‌رچه‌نده له لاوازی‌دا له‌خاچدرا، به‌ڵام به هێزی خودا زیندووه. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه ده‌ژین. خۆتان ئه‌زموون بكه‌ن ئاخۆ له باوه‌ڕدان. له خۆتان بكۆڵنه‌وه. ئایا نازانن كه ئیشۆعی مه‌سیح له ئێوه دایه؟ ته‌نها ئه‌گه‌ر له ئه‌زموون كه‌وتووبن.
دووەم کۆرنسۆس 3:13-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە ئێوە داوای بەڵگە دەکەن کە مەسیح لە ڕێگەی منەوە دەدوێت. ئەو لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئێوە لاواز نییە، بەڵکو لەنێوتاندا بەهێزە. هەرچەندە لە لاوازی‌دا لە خاچ درا، بەڵام بە هێزی خودا دەژیێت. هەروەها ئێمەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا لاوازین، بەڵام ئێمە لە هەڵسوکەوتکردنمان لەگەڵ ئێوە بە هێزی خودا لەگەڵ ئەودا دەژین. خۆتان تاقی بکەنەوە ئاخۆ ئێوە باوەڕدارن. لە خۆتان بکۆڵنەوە. ئایا نازانن کە عیسای مەسیح لە ئێوەدایە؟ مەگەر ئەوەی لە تاقیکردنەوە سەرکەوتوو نەبووبن.