دووەم کۆرنسۆس 11:12-21
دووەم کۆرنسۆس 11:12-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بوومه گێل و شانازیم كرد، ئێوه ناچارتان كردم! چونكه ده‌بووایه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ستایش بكرێم، چونكه هیچم له په‌یامبه‌ره به‌رزه‌كان كه‌متر نییه، هه‌رچه‌نده هیچ نیم. به‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنه‌وه په‌رجوه‌كانی په‌یامبه‌ر له‌نێوانتاندا ئه‌نجام دراوه، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو. چونكه چیتان له وارگه‌كانی دیكه كه‌متره، جگه له‌وه‌ی خۆشم بارم گران نه‌كردوون؟ له‌م هه‌ڵه‌یه بمبه‌خشن! ئه‌وا سێیه‌م جاره ئاماده‌م بێمه لاتان، نابمه بارگرانیش. چونكه داوای شته‌كانتان ناكه‌م، به‌ڵكو خۆتان. چونكه منداڵ بۆ دایباب كۆناكاته‌وه، به‌ڵكو دایباب بۆ منداڵ. منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه بۆ ئێوه خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت! با وابێت، بارم گران نه‌كردوون. به‌ڵام كه فێڵبازم، به فێڵ لێم سه‌ندوون! ئایا به‌وانه‌ی بۆم ناردوون چڵێسیم هه‌بووه؟ له تتوس پاڕامه‌وه و براكه‌م له‌گه‌ڵیدا نارد. ئایا تتوس چڵێسیی هه‌بوو؟ ئایا به هه‌مان ڕووح ڕه‌فتار ناكه‌ین، به هه‌مان هه‌نگاو ناڕۆین؟ ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه بۆ به‌رگریكردن له خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه، ئه‌ی خۆشه‌ویستان. چونكه ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت. نه‌وه‌ک بێمه‌وه، خودام له‌لاتان نزمم بكاته‌وه و زۆر خه‌فه‌ت بخۆم له‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كردووه، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه له‌و گڵاوی و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتییه‌ی كردوویانه.
دووەم کۆرنسۆس 11:12-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بوومە گێل، بەڵام ئێوە ناچارتان کردم. دەبووایە ئێوە پێم‌دا هەڵبدەن، چونکە هیچم لە «نێردراوە بەرزەکان» کەمتر نییە، هەرچەندە هیچ نیم. بەوپەڕی دانبەخۆداگرتنەوە نیشانەکانی نێردراو لەنێوانتاندا ئەنجام درا، بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجوو. چیتان لە کڵێساکانی دیکە کەمترە، جگە لەوەی کە خۆم نەبوومەتە بارێکی گران بەسەرتانەوە؟ لەم هەڵەیە گەردنم ئازاد بکەن! ئەوا سێیەم جارە ئامادەم بێمە لاتان، نابمە بارگرانی بۆتان. داوای شتەکانتان ناکەم، بەڵکو داوای ئێوە دەکەم، چونکە پێویست ناکات منداڵ بۆ دایک و باوک کۆبکەنەوە، بەڵکو پێویستە دایک و باوک بۆ منداڵ کۆبکەنەوە. منیش بەوپەڕی شادییەوە بۆ ئێوە خەرج دەکەم، خۆم خەرجی دەکەم. ئەگەر ئێوەم زۆرتر خۆشدەوێت، ئایا منتان کەمتر خۆشدەوێت؟ ئیتر با وابێت، بارم گران نەکردوون. بەڵام کە فێڵبازم، بە فێڵ لێم سەندوون. ئایا ئەو کەسانەی کە من بۆ لای ئێوەم ناردوون، هیچ قازانجێکیان بۆ خودی خۆم هەبووە؟ لە کاتێکدا لە تیتۆس پاڕامەوە تاوەکو بێت بۆ لاتان، ئەو برایەی کە خۆتان دەیناسن لەگەڵیدا ناردم. ئایا تیتۆس بەهۆی ئێوەوە هیچ قازانجێکی کردووە؟ ئایا بە هەمان ڕۆح ناژین، بە هەمان هەنگاو ناڕۆین؟ ئایا پێتان وابووە ئەم ماوە درێژە ئەوەی کە دەیڵێین بۆ بەرگریکردن بووە لە خۆمان؟ نەخێر، وەک ئەوانەی کە لەگەڵ مەسیحدا یەکن، لەبەردەم خودا قسەمان کردووە. ئەی خۆشەویستان، مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە ئێوە بنیاد بنێین، چونکە من دەترسم کاتێک دێم بۆ لاتان، بەو جۆرە نەتانبینم کە دەمەوێت، ئێوەش بەو جۆرەی کە دەتانەوێت نەمبینن، نەوەک لەنێوانتاندا ناکۆکی، چاوپیسی، تووڕەیی، خۆپەرستی، بوختان، قسە هێنان و بردن، لەخۆباییبوون، بێسەروبەری هەبێت. هەروەها جارێکی تر کە دێمەوە لاتان، دەترسم خودا من لەنێوتان نزم بکاتەوە و خەفەت بخۆم بۆ زۆر کەس کە پێشتر گوناهیان کردووە و تۆبەیان نەکردووە لەو گڵاوی و بەڕەڵایی و بەدڕەوشتییەی کە کردوویانە.