لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 3:10-7 - Compare All Versions

دووەم کۆرنسۆس 3:10-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌رچه‌نده‌ له‌ جه‌سته‌دا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناجه‌نگین. چونكه‌ چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه‌، به‌ڵكو به‌ خوداوه‌ توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه‌، هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه‌ ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به‌ دیل ده‌گرین. ئاماده‌ین كاتێ گوێڕایه‌ڵیتان ته‌واو بێت سزای هه‌موو یاخیبوونێک بده‌ین. ئێوه‌ سه‌یری ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دڵنیابێت كه‌ خۆی هی مه‌سیحه‌، با بۆ خۆی بزانێت: وه‌ک ئه‌و هی مه‌سیحه‌، ئێمه‌ش هی مه‌سیحین!

دووەم کۆرنسۆس 3:10-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەرچەندە لە جیهاندا دەژین، بەڵام بەگوێرەی بنەمای جیهان ناجەنگین، چونکە ئەو چەکەی شەڕی پێدەکەین جیهانی نییە، بەڵکو چەکی خوداییە کە توانای وێرانکردنی قەڵای هەیە. هەموو بەڵگەیەک و هەر شتێک کە بۆ بەرهەڵستی زانیاری خودا دەربکەوێت لەناوی دەبەین، هەموو بیرێکیش بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین. هەر کاتێک ئێوە تەواو ملکەچ بوون، ئەو کاتە ئامادەین سزای هەموو یاخیبوونێک بدەین. ئێوە سەیری ڕواڵەت دەکەن. ئەگەر یەکێک دڵنیابێت کە هی مەسیحە، با ئەوە بزانێت کە وەک چۆن ئەو هی مەسیحە، ئێمەش بە هەمان ئەندازە هی مەسیحین.