دووەم کۆرنسۆس 13:10-18
دووەم کۆرنسۆس 13:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێمه زیاد له پێوانه شانازی ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین، تا ئاستێک كه بگه‌ینه ئێوه‌ش. چونكه سنووری خۆمان نابڕین وه‌ک پێتان نه‌گه‌ین، چونكه له ئینجیلی مه‌سیحدا گه‌یشتینه ئێوه‌ش. زیاد له پێوانه شانازی به ڕه‌نجی خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ک هیوادارین، وا باوه‌ڕتان گه‌شه ده‌كات، له‌نێوانتاندا سنوورمان زۆر زیاد ده‌بێت، تاكو موژده بده‌ینه هه‌رێمه‌كانی دوورتر له ئێوه‌ش، نابێت شانازی بكه‌ین به‌و كاره‌ی له سنووری یه‌كێكی دیكه كراوه. “ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كات، با شانازی به په‌روه‌ردگاره‌وه بكات”. چونكه ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی ده‌كات په‌سه‌ند نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.

دووەم کۆرنسۆس 13:10-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئێمە زیاد لە پێویست شانازی بە خۆمانەوە ناکەین، بەڵکو بەگوێرەی ئەو ئاستەی خودا بۆی داناوین شانازی دەکەین، کە ئاستێکە دەگاتە ئێوەش. ئێمە سنووری خۆمان نابەزێنین کە شانازیتان پێوە دەکەین، بەوەی گەیشتینە ئێوە، چونکە بە خزمەتی ڕاگەیاندنی مزگێنیی مەسیح گەیشتینە ئێوەش. زیاد لە ڕادەی خۆی شانازی بە ڕەنجی خەڵکییەوە ناکەین، بەڵام هیوادارین کاتێک باوەڕتان گەشە دەکات، لەنێوتاندا سنووری خزمەتەکەمان زۆر زیاتر بێت، تاکو مزگێنی بدەینە ئەو ناوچانەش کە لە ئێوە دوورترن، نامانەوێت شانازی بکەین بەو کارەی کە پێشوەخت لە سنووری یەکێکی دیکە ئەنجام دراوە. ﴿ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.﴾ ئەوەی بە خۆیدا هەڵدەدات پەسەند ناکرێت، بەڵکو ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ پێیدا هەڵدەدات.