دووەم کۆرنسۆس 7:1-9
دووەم کۆرنسۆس 7:1-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هیوامان بۆ ئێوه جێگیره. ده‌زانین وه‌ک له ئازاردا به‌شدارن، له دڵنه‌واییش ئاوان. برایان، نامانه‌وێت ئه‌و ته‌نگانه‌ی له ئاسیا به‌سه‌رمان هات له‌لاتان شاراوه بێت، كه زۆر له سه‌رووی توانا بارگران بووین، تا ئه‌وه‌ی له ژیان بێ هووده بووین. به‌ڵام له خۆماندا هه‌ستمان كرد حوكمی مه‌رگمان بۆ دراوه، تاكو پشت به خۆمان نه‌به‌ستین، به‌ڵكو به‌و خودایه‌ی مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 1 بخوێنەوەدووەم کۆرنسۆس 7:1-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان. خوشکان و برایانم، نامانەوێت ئەو تەنگانەیەی لە ئاسیا بەسەرمان هات لەلاتان شاراوە بێت، کە زۆر قورس بوو و لە سەرووی توانامانەوە بوو، هەتا ئەوەی لە ژیان بێهوودە بووین. بێگومان هەستمان دەکرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵکو بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 1 بخوێنەوە