دووەم کۆرنسۆس 12:1-16
دووەم کۆرنسۆس 12:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئه‌مه‌یه شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات كه ڕه‌فتارمان له جیهاندا، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئێوه، له ساكاری و دڵسۆزی بوو كه له خودایه، نه‌ک به دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به به‌خششی خودا. چونكه شتێكی دیكه‌تان بۆ نانووسین جگه له‌وه‌ی بیخوێننه‌وه یان لێی تێبگه‌ن. منیش هیوادارم تاكو به ته‌واوی له ئێمه تێبگه‌ن، وه‌ک هه‌ندێک لێمان تێگه‌یشتن، تاكو شانازی ئێوه بین، وه‌ک ئێوه‌ش شانازی ئێمه‌ن، له ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار. جا به‌م دڵنیاییه‌وه به نیاز بووم كه‌وا یه‌كه‌مجار بێمه لاتان، تاكو دووباره به‌خششتان بۆ بێت، به‌ره‌و ماقیدۆنیا به لاتاندا تێپه‌ڕم و له ماقیدۆنیاوه دیسان بێمه‌وه لاتان، ئێوه‌ش بۆ ئیهوود ڕه‌وانه‌م بكه‌ن.
دووەم کۆرنسۆس 12:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین: ویژدانمان شایەتی دەدات کە هەڵسوکەوتمان لە جیهاندا، بە تایبەتی سەبارەت بە ئێوە، لە دروستی و بێ دووڕوویی بوو کە لە خودایە، نەک بە دانایی دنیایی بەڵکو بە نیعمەتی خودا. شتێکتان بۆ نانووسین کە نەتوانن بیخوێننەوە یان لێی تێنەگەن. هیوادارم بە تەواوی لێمان تێبگەن، تاکو مایەی شانازیی ئێوە بین، وەک چۆن ئێوەش لە ڕۆژی عیسای خاوەن شکۆمان مایەی شانازیی ئێمەن. جا بەم دڵنیاییەوە بە نیاز بووم کە یەکەم جار بێمە لاتان، تاکو دووبارە نیعمەتتان بۆ بێت. دەمویست لەسەر ڕێگام بەرەو مەکدۆنیا سەردانتان بکەم و لە مەکدۆنیاوە دیسان بێمەوە لاتان، پاشان ئێوەش بۆ یەهودیا بەڕێم بکەن.