لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 7:6-12

یەکەم تیمۆساوس 7:6-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ هیچمان نه‌هێناوه‌ بۆ جیهان، ئاشكرایه‌ ناتوانین هیچیشی لێ ببه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌. جا ئه‌گه‌ر خواردن و پۆشاكمان هه‌یه‌ با پێی ڕازیبین. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و داو، زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه‌ مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت. چونكه‌ خۆشویستنی پاره‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س به‌ دوایدا بگه‌ڕێن ون ده‌بن له‌ باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن. به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ. له‌ تێكۆشانی باوه‌ڕدا باش تێبكۆشه‌، ده‌ست به‌ ژیانی جاویدانیه‌وه‌ بگره‌، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێ باش دانت پیاناوه‌ له‌به‌رده‌م گه‌واهیده‌ری زۆردا.