یەکەم تیمۆساوس 7:6-10
یەکەم تیمۆساوس 7:6-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هیچمان نه‌هێناوه بۆ جیهان، ئاشكرایه ناتوانین هیچیشی لێ ببه‌ینه ده‌ره‌وه. جا ئه‌گه‌ر خواردن و پۆشاكمان هه‌یه با پێی ڕازیبین. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه و دا‌و، زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت. چونكه خۆشویستنی پاره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س به دوایدا بگه‌ڕێن ون ده‌بن له باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن.
یەکەم تیمۆساوس 7:6-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی هیچمان نەهێناوە بۆ جیهان، ئاشکرایە ناتوانین هیچیشی لێ ببەینە دەرەوە. جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین. بەڵام ئەوانەی حەز دەکەن دەوڵەمەند بن، دەکەونە تاقیکردنەوە و داوەوە، هەروەها دەکەونە نێو زۆر ئارەزووی گەوجانە و زیانبەخشەوە، کە وا دەکات مرۆڤ تێبکەوێت و لەناوبچێت. لەبەر ئەوەی خۆشویستنی پارە یەکێکە لە سەرچاوەکانی هەموو جۆرە خراپەکارییەک، هەندێک کەس بەدوایدا گەڕان ون بوون لە باوەڕەکەیان و خۆیان تووشی ئازارێکی زۆر کرد.