یەکەم تیمۆساوس 3:5-8
یەکەم تیمۆساوس 3:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕێز له‌و بێوه‌ژنانه بگره كه به ڕاستی بێوه‌ژنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه ڕێز له خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه چاک په‌سه‌ندكراوه لای خودا. بێوه‌ژنی ڕاسته‌قینه به ته‌نیایه، هیوای به خودایه، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه له نوێژ و پاڕانه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به چێژ ده‌ژیێت، به زیندوویی مردووه. جا ئه‌مانه‌یان ڕاسپێره تاكو بێ گله‌یی بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بایه‌خ به نزیكه‌كه‌ی نادات به تایبه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا نكۆڵی له باوه‌ڕ كردووه و خراپتره له بێباوه‌ڕ.
یەکەم تیمۆساوس 3:5-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕێز لەو بێوەژنانە بگرە کە بەڕاستی بێوەژنن. بەڵام ئەگەر بێوەژنێک منداڵ و وەچەی هەبوو، با فێربن یەکەم جار وەک ئەرکی باوەڕە ڕێز لە خانەوادەیان بگرن و چاکەی دایک و باوکیان بدەنەوە، چونکە ئەمە پەسەندکراوە لای خودا. بێوەژنی ڕاستەقینە بە تەنهایە، هیوای بە خودایە، شەو و ڕۆژ بەردەوامە لە نوێژ و پاڕانەوە. بەڵام ئەوەی بە چێژی دنیایی دەژیێت، بە زیندوویی مردووە. جا ئەمانەیان پێ ڕابسپێرە تاکو بێ گلەیی بن. بەڵام ئەگەر یەکێک بایەخ بە نزیکەکەی نادات بە تایبەتی ئەندامانی خێزانی، ئەوا نکۆڵی لە باوەڕ کردووە و خراپترە لە بێباوەڕ.