یەکەم تیمۆساوس 17:5-21
یەکەم تیمۆساوس 17:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له وشه و فێركردن. چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: “له كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره”، هه‌روه‌ها: “كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی”. سكاڵا له‌سه‌ر هیچ پیرێک په‌سه‌ند مه‌كه، به دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن. له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه بپارێزه به بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به لایه‌نگیریه‌وه مه‌كه.
یەکەم تیمۆساوس 17:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو پیرانەی کە بە باشی کڵێسا بەڕێوەدەبەن، شایانی ڕێزێکی دووقاتن، بە تایبەت ئەوانەی لە وتاردان و فێرکردنی وشەی خودا ماندوو دەبن، چونکە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿لە کاتی گێرەکردن دەمی گا مەگرە،﴾ هەروەها: ﴿کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی.﴾ سکاڵا لەسەر هیچ پیرێک قبوڵ مەکە، بە دوو یان سێ شایەت نەبێت. ئەوانەی گوناه دەکەن لەبەردەم هەمووان سەرزەنشتیان بکە، بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەش بترسن. لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح و فریشتە هەڵبژێردراوەکان ڕاتدەسپێرم، ئەم ڕاسپاردانە بە بێ لایەنگری بەجێبگەیەنە و هیچ شتێک بە دەمارگیرییەوە مەکە.