یەکەم تیمۆساوس 16:5-18
یەکەم تیمۆساوس 16:5-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێک بێوه‌ژنێكی له كه‌سوكاری هه‌بوو، با یارمه‌تیی بدات و نه‌بێته بار به‌سه‌ر وارگه‌وه، تاكو وارگه یارمه‌تی ئه‌وانه بدات كه به ڕاستی بێوه‌ژنن. ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له وشه و فێركردن. چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: “له كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره”، هه‌روه‌ها: “كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی”.
یەکەم تیمۆساوس 16:5-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر ژنە باوەڕدارێک بێوەژنێکی لە کەسوکاری هەبوو، با یارمەتی بدات و نەبێتە بار بەسەر کڵێساوە، تاکو کڵێسا یارمەتی ئەوانە بدات کە بەڕاستی بێوەژنن. ئەو پیرانەی کە بە باشی کڵێسا بەڕێوەدەبەن، شایانی ڕێزێکی دووقاتن، بە تایبەت ئەوانەی لە وتاردان و فێرکردنی وشەی خودا ماندوو دەبن، چونکە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿لە کاتی گێرەکردن دەمی گا مەگرە،﴾ هەروەها: ﴿کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی.﴾