یەکەم تیمۆساوس 6:4-8
یەکەم تیمۆساوس 6:4-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت. ئه‌فسانه‌ی گڵاوی پیره‌ژنانه ڕه‌تبكه‌وه. خۆت ڕابهێنه له‌سه‌ر خوداناسی. چونكه وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه، چونكه به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه.
هاوبەشی بکە
یەکەم تیمۆساوس 4 بخوێنەوەیەکەم تیمۆساوس 6:4-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر تۆ بەمانە ڕێنمایی خوشکان و برایان بکەیت، ئەوا دەبیتە خزمەتکارێکی باشی عیسای مەسیح، کە بە وشەکانی باوەڕەکە و فێرکردنی باش پەروەردە کرایت و شوێنی دەکەویت. ئەفسانەی پووچ و هەقایەتی پیرێژنان ڕەت بکەوە، بەڵام خۆت لەسەر لەخواترسی ڕابهێنە. وەرزشی جەستەیی بۆ هەندێک شت سوودبەخشە، بەڵام لەخواترسی بۆ هەموو شتێک سوودبەخشە، چونکە بەڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایە.
هاوبەشی بکە
یەکەم تیمۆساوس 4 بخوێنەوە