لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 2:3-7 - Compare All Versions

یەکەم تیمۆساوس 2:3-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چاودێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به‌ ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات، سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو دڵنه‌رم بێت، ناكۆكی نه‌كات، حه‌زی له‌ پاره‌ نه‌بێت. خێزانه‌كه‌ی باش به‌ڕێوه‌ ببات، منداڵه‌كانی به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌ ملكه‌چ بن، ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌زانێت خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ببات، چۆن چاودێری وارگه‌ی خودا ده‌كات؟ تازه‌ نه‌بێت له‌ باوه‌ڕ، نه‌وه‌ک لووتبه‌رز بێت و بكه‌وێته‌ سزای ئیبلیسه‌وه‌. ده‌بێت ناوبانگی باش بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ن، نه‌وه‌ک قسه‌ی بێته‌ سه‌ر و بكه‌وێته‌ نێو داوی ئیبلیس.

یەکەم تیمۆساوس 2:3-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

چاودێر دەبێت گلەیی لەسەر نەبێت، مێردی یەک ژن بێت، وریا و ژیر و بەڕێز و میوان دۆست بێت، بتوانێت خەڵک فێربکات، سەرخۆش و توندوتیژ نەبێت، بەڵکو دڵنەرم بێت، شەڕفرۆش نەبێت، حەزی لە پارە نەبێت. خێزانەکەی باش بەڕێوە ببات، منداڵەکانی بەوپەڕی ڕێزەوە ملکەچ بن. ئەگەر کەسێک نەزانێت خێزانەکەی بەڕێوە ببات، چۆن چاودێری کڵێسای خودا دەکات؟ تازە نەبێت لە باوەڕ، نەوەک لووتبەرز بێت و هەمان سزای شەیتانی بەسەردا بدرێت. دەبێت ناوبانگی باش بێت لەلای ئەوانەی لە دەرەوەن، نەوەک قسەی بێتە سەر و بکەوێتە بەر داوی شەیتان.