لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم سالۆنیکی 14:5-18 - Compare All Versions

یەکەم سالۆنیکی 14:5-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه‌. هه‌میشه‌ دڵشادبن، بێ بڕانه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن، بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه‌ خواستی خودا ئه‌مه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.

یەکەم سالۆنیکی 14:5-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن. هەمیشە دڵشاد بن، بەردەوام نوێژ بکەن، لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا.