یەکەم سالۆنیکی 1:4-5
یەکەم سالۆنیکی 1:4-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا برایان، له ئێمه‌تان وه‌رگرتووه چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن. چونكه ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێدان به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار. چونكه ئه‌مه‌یه خواستی خودا: پارساییتان، واز له داوێنپیسی بهێنن، هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به پارسایی و ڕێزه‌وه بپارێزێت، نه‌ک به ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن.
یەکەم سالۆنیکی 1:4-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کۆتاییدا خوشکان، برایان، ئێمە فێرمان کردوون کە دەبێت چۆن بژین تاکو خودا ڕازی بکەن، وەک ئاواش دەژین، ئیتر داواتان لێ دەکەین و لێتان دەپاڕێینەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە تاکو زیاتر خۆتان تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕاسپاردانە چی بوون کە بە دەسەڵاتی عیسای باڵادەست پێماندان. خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و هەریەکەتان فێری ئەوە بێت کە چۆن جەستەی خۆی پاک و پیرۆز بپارێزێت، نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛