یەکەم سالۆنیکی 6:3-13
یەکەم سالۆنیکی 6:3-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه هاته‌وه لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به چاكه یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه. بۆیه برایان، له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیمان، به ئێوه دڵنه‌وایی كراین، به‌هۆی باوه‌ڕتان، چونكه ئێستا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئێوه له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن. چ سوپاسێک بتوانین له‌به‌ر ئێوه بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به ئێوه‌مان هه‌یه؟ شه‌و و ڕۆژ گه‌رمتر ده‌پاڕێینه‌وه، تاكو ڕوخسارتان ببینین و كه‌موكوڕی باوه‌ڕتان دابین بكه‌ین. با خودا و باوكمان به‌خۆی و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته بكه‌ن. په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه، تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.
یەکەم سالۆنیکی 6:3-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە. لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان، چونکە ئێوە بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا چەسپاون، ئێستا ئێمەش بەڕاستی دەژین. نازانین بە چ شێوەیەک سوپاسی خودا بکەین لەبەر ئەو هەموو دڵخۆشییەی لەبەردەم خودامان بە ئێوە هەمانە. شەو و ڕۆژ گەرمتر دەپاڕێینەوە، تاکو بتانبینین و کەموکوڕیی باوەڕتان دابین بکەین. با خودای باوکمان و عیسای پەروەردگارمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بکات، هەروەها داواکارین عیسای خاوەن شکۆ خۆشەویستیتان بۆ یەکتری و هەموو خەڵکی دیکە زیاد و سەرڕێژ بکات، بە ئەندازەی خۆشەویستی ئێمە بۆتان. با عیسای خاوەن شکۆمان دڵتان بەهێز بکات تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هەموو گەلە پیرۆزەکەی، لەبەردەم خودای باوکمان بێ گلەیی لە پیرۆزیدا بن.