یەکەم سالۆنیکی 1:3-7
یەکەم سالۆنیکی 1:3-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كاتێ به‌رگه‌مان نه‌گرت، به باشمان زانی به ته‌نها له ئه‌تینۆس بمێنینه‌وه، تیماتیئوسمان نارد كه برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه له ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات، تاكو له‌م ته‌نگانانه‌دا كه‌س نه‌هه‌ژێت. خۆتان ده‌زانن كه بۆ ئه‌مه دیاری كراوین. چونكه كاتێ له‌لاتان بووین، پێشتر پێمان ده‌ووتن كه تووشی ته‌نگانه ده‌بین، وه‌ک ده‌زانن ڕوویدا. بۆیه منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه تاقی كردبنه‌وه و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت. ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه هاته‌وه لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به چاكه یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه. بۆیه برایان، له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیمان، به ئێوه دڵنه‌وایی كراین، به‌هۆی باوه‌ڕتان،
یەکەم سالۆنیکی 1:3-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە، کاتێک بەرگەی دووری ئێوەمان نەگرت، بە باشمان زانی بە تەنها لە ئەسینا بمێنینەوە. تیمۆساوسمان نارد کە برا و هاوکارمانە بۆ خودا لە مزگێنیی مەسیحدا، بۆ ئەوەی باوەڕتان بەهێز بکات و هانتان بدات، تاکو لەم ناخۆشییانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین. لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین، وەک دەزانن ڕوویدا. لەبەر ئەوە منیش کاتێک بەرگەم نەگرت، تیمۆساوسم نارد بۆ ئەوەی دۆخی باوەڕتان بزانم، نەوەک تاقیکەرەوە تاقی کردبنەوە و ڕەنجمان بەفیڕۆ بچێت. بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە. لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان،