لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم سالۆنیکی 3:2-9

یەکەم سالۆنیکی 3:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ ئامۆژگاریمان له‌ چه‌واشه‌ و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه‌، به‌ڵكو وه‌ک له‌ خوداوه‌ په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌ک وه‌ک خه‌ڵک ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه‌ دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه‌. خودا گه‌واهیده‌ره‌، نه‌ زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه‌ له‌به‌ر چڵێسییه‌، وه‌ک ده‌زانن، نه‌ داوای شكۆمان له‌ خه‌ڵک كردووه‌، نه‌ له‌ ئێوه‌ و نه‌ له‌ خه‌ڵكی دیكه‌. هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی وه‌كو په‌یامبه‌رانی مه‌سیح شكۆدار بین، به‌ڵام نیان بووین له‌نێوانتاندا، وه‌ک دایه‌نێک منداڵه‌كانی شیر بدات. ئاوا شه‌یداتان بووین كه‌ حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه‌ بوونه‌ خۆشه‌ویستمان. چونكه‌ برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له‌ یاده‌، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه‌ نه‌بینه‌ بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن.

یەکەم سالۆنیکی 3:2-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە، بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە. خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن، چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش. وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان، بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی. بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون. خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن.