یەکەم سالۆنیکی 1:1-5
یەکەم سالۆنیکی 1:1-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه. هه‌رده‌م له پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، له نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین، بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. برایان، خۆشه‌ویستانی خودا، ده‌زانین كه هه‌ڵیبژاردوون، چونكه ته‌نها به قسه ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به هێز و به ڕووحی پارسا و به دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له پێناوی ئێوه له‌نێوانتاندا چ جۆره كه‌سێک بووین.
یەکەم سالۆنیکی 1:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە، بۆ کڵێسا‌ی سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک: با نیعمەت و ئاشتیتان لەگەڵ بێت. هەموو کات لە پێناوی هەر یەکێکتاندا سوپاسی خودا دەکەین و بێ بڕانەوە لە نوێژەکانمان یادتان دەکەین، بەردەوام لەبەردەم خودای باوکماندا ئەو کارانەتان بەبیر دەهێنینەوە کە بەرهەمی باوەڕتانە، هەروەها ئەو ڕەنجەتان کە لە خۆشەویستییەوەیە و ئەو دانبەخۆداگرتنەشتان کە سەرچاوە دەگرێت لە هیواتان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. ئەی خوشکان و برایان، خۆشەویستانی خودا، دەزانین کە خودا ئێوەی هەڵبژاردووە، چونکە تەنها بە قسە پەیامی ئینجیلمان بۆ نەهێنان، بەڵکو بە هێز و بە ڕۆحی پیرۆز و بە دڵنیایی تەواوەوە، وەک دەزانن لە پێناوی ئێوە لەنێوانتاندا چ جۆرە کەسێک بووین.