یەکەم ساموئێل 55:17-58
یەکەم ساموئێل 55:17-58 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک شاول داودی بینی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەلەستییەکە چووە، لە ئەبنێری فەرماندەی گشتی سوپاکەی پرسی: «ئەبنێر، ئەو گەنجە کوڕی کێیە؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «بە گیانی پاشا نازانم.» پاشاش گوتی: «بپرسە، بزانە ئەم گەنجە کوڕی کێیە؟» کاتێک داود لە کوشتنی فەلەستییەکە گەڕایەوە، ئەبنێر بردی بۆ بەردەم شاول و سەری فەلەستییەکەشی بەدەستەوە بوو. شاولیش پێی گوت: «ئەی گەنج تۆ کوڕی کێیت؟» داودیش گوتی: «کوڕی یەسای بێتلەحمیم، خزمەتکاری تۆ.»
هاوبەشی بکە
یەکەم ساموئێل 17 بخوێنەوە