یەکەم پەترۆس 9:4-11
یەکەم پەترۆس 9:4-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بێ بۆڵه‌بۆڵ خانه‌خوێی یه‌كتری بن. هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه، ڕاژه‌ی یه‌كتری پێ بكه‌ن، وه‌ک سه‌ركارێكی باش له‌سه‌ر به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی خودا. ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه ده‌كات وه‌ک به هێزێک له خوداوه درابێت، تاكو خودا له هه‌موو شتێك‌دا شكۆدار بێت به ئیشۆعی مه‌سیح كه تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه. ئامین.
یەکەم پەترۆس 9:4-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن. هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا. ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.