یەکەم پەترۆس 1:4-3
یەکەم پەترۆس 1:4-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک مه‌سیح به جه‌سته ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه چه‌كدار بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به جه‌سته ئازار بچێژێ، له گوناهكردن ده‌وه‌ستێ، تاكو ئه‌و كاته‌ی به جه‌سته له ژیان ماوه بۆ هه‌وه‌سه ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا. چونكه به‌سمانه له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن.
یەکەم پەترۆس 1:4-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ، تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا. ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون.