یەکەم پەترۆس 2:3-6
یەکەم پەترۆس 2:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن. با ڕازاوه‌ییتان ده‌ره‌كی نه‌بێت، له ئه‌گریجه‌ی پرچ و زێڕ به‌خۆوه‌كردن و جلی باش له‌به‌ركردن، به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه. چونكه به‌م شێوه‌یه ژنه پارسا‌كان له كۆندا، كه هیوایان به خودا بوو، خۆیان ده‌ڕازانده‌وه، ملكه‌چی مێرده‌كانیان ده‌بوون، وه‌ک سارا گوێڕایه‌ڵی ئه‌وڕاهه‌م بوو، به “گه‌وره‌م” بانگی ده‌كرد. ئێوه‌ش بوونه‌ته كچی ئه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن و هه‌رگیز له شتێک نه‌ترسن.
یەکەم پەترۆس 2:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن. با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن، بەڵکو لەناو دڵتان‌دا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە، چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون، وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن.