یەکەم پەترۆس 13:3-15 - Compare All Versions
یەکەم پەترۆس 13:3-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كێ ئازارتان ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ چاكه دڵگه‌رم بن؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن. به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له دڵتان‌دا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له ئێوه‌دایه بپرسێ به دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه.
هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 3 PNTZSیەکەم پەترۆس 13:3-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟ بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾ بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتان‌دا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە.
هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 3 KSS