یەکەم پەترۆس 7:2-10
یەکەم پەترۆس 7:2-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه بۆ ئێوه كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌م به‌رده گرانبه‌هایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ نین، “ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچک” هه‌روه‌ها: “به‌ردی ساتمه‌كردن وتاشه‌به‌ردی ته‌گه‌ره‌كردنه. ئه‌وانه‌ی ساتمه ده‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه نین، هه‌ر ئه‌مه‌شه چاره‌نووسیان”. به‌ڵام ئێوه ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه ڕابگه‌ێنن كه بانگی كردوون له تاریكییه‌وه بۆ ڕووناكییه سه‌یره‌كه‌ی. كه پێشتر گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئێوه گه‌لی خودان، پێشتر به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت.
یەکەم پەترۆس 7:2-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە، بەڵام بۆ بێباوەڕان، ﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە،﴾ هەروەها: ﴿دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.﴾ ئەوانە ساتمە دەکەن و دەکەون، چونکە گوێڕایەڵی وشەی خودا نین، هەر ئەمەشە چارەنووسیان. بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی. پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە.