یەکەم پەترۆس 13:2-17
یەکەم پەترۆس 13:2-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر په‌روه‌ردگار ملكه‌چی هه‌موو ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه بن: بۆ پاشا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار، یان بۆ پارێزگاران وه‌ک په‌یامبه‌ری ئه‌و بۆ سزادانی به‌دكاران و ستایشی چاكه‌كاران. چونكه خواستی خودا ئاوایه به چاكه‌كاری نه‌زانیی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن. وه‌ک ئازاد، به‌ڵام نه‌ک ئازادیی په‌رده‌ی به‌دكاری بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌نده‌ی خودا بژین. ڕێز له هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له خودا بترسن، ڕێز له پاشا بگرن.
یەکەم پەترۆس 13:2-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر مەسیحی باڵادەست، ملکەچی هەموو دامودەزگایەکی مرۆڤانە بن: بۆ پاشا وەک دەسەڵاتدار، یان بۆ پارێزگاران وەک نێردراوی ئەو بۆ سزادانی بەدکاران و ستایشی چاکەکاران، چونکە خواستی خودا ئاوایە، بە چاکەکاری نەزانیی گێلەکان بێدەنگ بکەن. وەک مرۆڤی ئازاد بژین، بەڵام نەک ئازادی پەردەی بەدکاری بێت، بەڵکو وەک بەندەی خودا بژین. ڕێز لە هەمووان بگرن، هاوباوەڕانتان خۆشبوێ، لە خودا بترسن و ڕێز لە پاشا بگرن.