یەکەم پەترۆس 3:1-5
یەکەم پەترۆس 3:1-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیرۆزه خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێک كه نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه له ئاسمانان‌دا پارێزراوه، ئێوه كه به هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه ئاماده‌یه له پایانی زه‌مانه ڕابگه‌یه‌ندرێ.
یەکەم پەترۆس 3:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە، ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ.