یەکەم پەترۆس 17:1-21
یەکەم پەترۆس 17:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر له باوک ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته له كاتی نامۆییتان به ترسه‌وه بژین. ده‌زانن به شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه، له‌و ژیانه ناڕه‌وایه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆتان مابووه‌وه، به‌ڵكو به خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی. له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت. به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به خودا بێت.
یەکەم پەترۆس 17:1-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە. لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت. بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت.