یەکەم پەترۆس 14:1-17
یەکەم پەترۆس 14:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن، به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایهی كه بانگی كردوون، ئێوه‌ش له هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن، چونكه نووسراوه: “پارسا بن، چونكه من پارسام”. ئه‌گه‌ر له باوک ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته له كاتی نامۆییتان به ترسه‌وه بژین.
هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 1 بخوێنەوەیەکەم پەترۆس 14:1-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن، بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، چونکە نووسراوە: ﴿پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.﴾ لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین.
هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 1 بخوێنەوە