لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 3:5-5 - Compare All Versions

یەکەم یۆحەنا 3:5-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ ئه‌مه‌ خۆشویستنه‌ بۆ خودا: ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ڕاسپارده‌كانیشی قورس نین. چونكه‌ هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووبێت جیهان ده‌به‌زێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه‌ كه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت: باوه‌ڕمانه‌. كێیه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت؟ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه‌ كه‌ ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌.

هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 5 PNTZS

یەکەم یۆحەنا 3:5-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەمە خۆشەویستی خودایە، ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنن، ڕاسپاردەکانیشی قورس نین، چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت. ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە. کێیە جیهان دەبەزێنێت؟ تەنها ئەو کەسەی باوەڕی هەیە کە عیسا کوڕی خودایە.

هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 5 KSS