یەکەم یۆحەنا 9:4-11 - Compare All Versions
یەکەم یۆحەنا 9:4-11 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
بەم شێوەیە خۆشەویستی خودا لەنێوانماندا دەرکەوت: خودا کوڕە تاقانەکەی خۆی ناردە جیهان تاکو بەهۆیەوە بژین. خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد. خۆشەویستان، ئەگەر خودا بەم شێوەیە خۆشیویستین، پێویستە لەسەرمان یەکتریمان خۆشبوێ.
هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 4 KSS